AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٢ ١٨:٤١

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی کۆماری ئیسلامی؛

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئاڵا بە ئامادەبوونی باڵوێزی وڵاتانی بیانی لە تاران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئاڵا بە ئامادەبوونی باڵوێزی وڵاتانی بیانی لە تاران بەڕێوەچوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە مەراسیمی ڕێزلێنان لە ئاڵای کۆمڵری ئیسلامی ڕایگەیاند: "خەڵک لە ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ٥٨ کار بۆ پاراستن و شکۆمەندکردنی نیزامی ئیسلامی دەکەن".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیەمین ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئاڵا بە بۆنەی ڕۆژی یادی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوە ١٤٠٣ بە ئامادەبوونی عزەتوڵڵا زەرغامی، وەزیری میراتی فەرهەنگی و گەشتوگوزار، ناسر کەنانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، و کۆمەڵێک باڵیۆزی دەرەوە لە ناوچەی گەشتیاری عەباس ئابادی تاران بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئاڵا بە ئامادەبوونی باڵوێزی وڵاتانی بیانی لە تاران بەڕێوەچوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەشی لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە دەستکەوتە دیپلۆماسییەکانی وڵات لە ساڵی ١٤٠٢ وتی: ساڵی ڕابردوو ساڵێکی بەرهەمدار بوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٤٠٣ لە مەیدانەکەدا ئامادەین.

دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دامەزراوە و وڵاتانی دیکەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر بەرفراوان بکەینەوە.

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ئاڵا بە ئامادەبوونی باڵوێزی وڵاتانی بیانی لە تاران بەڕێوەچوو

ناوبراو وتی: بە تایبەت لە بارودۆخی ئەمڕۆدا کە ئێمە شاهیدی ڕووداوی تاڵین لە فەلەستین، هاوکاری و کارلێکی نێوان وڵاتان بۆ ڕاگرتنی مەکینەی شەڕی ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە جاران هەست پێدەکرێت.

News ID 49634

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha